ڕژێمی ئێران لەترسی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان هێڵی ئینتەرنێتی پچڕاند
  2023-09-01       508       
ن

ڕژێمی ئێران  لەترسی درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بەلووچ، ئینتەرنێت لە زاهیدان پەکی کەوتووە و کەشێکی ئەمنی بەهێز لە شاری ڕاسک هەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراوەتەوە، سەرەڕای بەهێزی کەشوهەوای ئەمنی لە شاری ڕاسک، تۆڕی ئینتەرنێت لە زاهیدان و بەشێک لە شارەکانی دیکەی سیستان و بەلوچستان پەکی کەوتووە، هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت، کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکان بە ئۆتۆمبێلی ڕێکخراوەیی لەسەر ڕێگاکانی ڕاسک ئامادەبوون، بوونەتە هۆی چڕبوونەوەی کەشوهەوای ئەمنی ناوچەکە.

لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا و دوای هەینی خوێناوی زاهیدان، خەڵکی بەلووچ ڕۆژانی هەینی دوای نوێژی هەینی دەهاتنە سەر شەقامەکان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان دژی بارودۆخی ئێستای کۆمەڵگە ئەنجامدەدا، بۆیە ڕژێمی ئیسلامیی ئێران بۆ پێشگرتن لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بەلووچ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی و بە دەیان هێزی ئەمنی لە شارەکە بڵاوکردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×