نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی حەوت مانگدا
  2023-09-02       754       

دوێنێ هەینی، لە كاتەكانی داخستنی بۆرسەكانی نەوتدا، نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی حەوت مانگی رابردودا بەرزبوەوە.

ئاوێنە: نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 88 دۆلار و 55 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس گەیشتە 85 دۆلار و 55 سەنت.

هۆكاری بەرزبونەوەی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشبینی دەكرێت وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، ناسراو بە ئۆپیك پڵەس بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكەنەوە.

پێشبینی دەكرێت سعودیە بە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەكو تشرینی یەكەم كەم بكاتەوەو هەروەها جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا، رۆژی پێنجشەممە، رایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك پڵەس رێككەوتوە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی داهاتودا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×