ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 500 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات
  2023-09-03       1777       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 500 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات. ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقیش ده‌ڵێت،  ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی "مینحە" بۆ ماوەی سێ مانگ رەوانەی هەرێم ده‌كرێت تا یەکلایی کردنەوەی كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا له‌سه‌ر جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

ئاوێنه‌: شێروان دووبەردانی، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا،  بڕیاریدا بەناردنی 500 ملیار دینار بەشێوەی مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی "مینحە" بۆ ماوەی سێ مانگ رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت تا یەکلایی کردنەوەی گفتوگۆکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردو پاڵاوگەی کارو قەیوانی پەسەندکردووە.

بڕیاری ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەکاتێکدایە، فەرمانبەران‌و موچه‌خۆانی هەرێمی کوردستان تائێستا موچەی مانگەکانی تەمموزو ئاب-یان وەرنەگرتووەو حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم چاوه‌ڕێی‌ ناردنی‌ پاره‌ن له‌به‌غداوه‌ تا دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×