محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاشتیانی وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان تاران و به‌غدا، به‌ڵام به‌شێكی جێبه‌جێكراوه، بۆیه ده‌ستیان به‌هه‌نگاوه‌كانیان كردوه، پێش 24 كاتژمێریش له 19ی ئه‌م مانگه پێداچونه‌وه‌یه‌كی دیكه به خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه و شێوازی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: محه‌ممه‌د ڕه‌زا ئاشتیانی له‌لێدوانێكدا كه میدیاكانی ئێران به دوا هۆشداری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گواستویانه‌ته‌وه رایگه‌یاندوه، دوای پێداچونه‌وه به‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی دیاریكراو گیراونه‌ته‌به‌ر، هه‌نگاوه سه‌ربازیه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكردوه، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر گرتویانه‌ته‌به‌ر، سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌كه‌یان، هێشتا به‌ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئێرانیان به‌دی نه‌هێناوه".
ده‌شڵێت، "هه‌نگاوێكی سه‌ربازیی به ئامانجگرتنی هێزه كوردییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق جێبه‌جێده‌كه‌ین له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی هه‌مو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابو كه مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرابو".
وه‌زیری به‌رگری ئێران ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، ئێران له دوایین كاتژمێره‌كانی پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی دیاریكراودا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌كات
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕه‌تیانكردبوه‌وه ئه‌و واده‌یه‌ی كه به حكومه‌تی عێراق داب‌و، كه له 19ی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت، بۆ داماڵینی چه‌ك و گواستنه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كان درێژبكاته‌وه.