وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌موز/7)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، دڵنیاییش ده‌ده‌نه موچه‌خۆران شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان".
ئاوێنە: ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی زه‌مه‌نی راگه‌یاندوه، "ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی موچه‌ی مانگه‌كانی (7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12) نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی (تهمموز/7 و ئاب/8)یان وه‌رنه‌گرتوه، ئێمه به موچه‌ی مانگی (تهمموز/7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش موچهكانی مانگی (ئاب/8 و ئه‌یلول/9) بهموچهخۆران ده‌ده‌ین".
ئاوات جه‌ناب نوری ده‌شڵێت، "بۆ موچهكانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه موچهكانی دیكه‌ش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و موچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم".
ئه‌وه‌شی ئاشكرایكردوه، "ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه‌رو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبونی ده‌ستوری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌مو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه و به‌ته‌مان هه‌مو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانو و پاساوێكیان نیه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن".