بانكی ناوه‌ندی سه‌دان ملیۆن دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه‌ و به‌هاكه‌ی به‌رزبۆوه‌
  2023-09-18       932       

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌ كه‌متر له‌ 198 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌راورد به‌ دوێنێ به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه‌ بینی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 198 ملیۆن و 266 هەزار و 464 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 24 ملیۆن و 820 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 173 ملیۆن و 446 هەزار و 464 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بڵاوکراوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 800 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی به‌رزبۆته‌وه‌ و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 157 هه‌زار و 100 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 650 دینار.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 538 هەزار و 76 دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە 25 ملیۆن و 610 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و بڕی 171 ملیۆن و 928 هەزار و 76 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×