لە گوندێکی قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولیر دوو گوللە هاوەن کەوتنەخوارەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، دوو گوللە هاوەن ئاڕاستە گوندی سفیەیە کران کە دەکەوێتە سنووری قەزای خەباتەوە.
یەکێك لە گولە هاوەنەکان لە سەربانی ماڵی هاووڵاتییەك کەوتووەتەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە.
تا ئێستا سەرچاوەی گوولەکان نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕوونکردنەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە.