بانكی ناوه‌ندی رێژه‌ی خستنه‌ڕوی دۆلاری بۆ ئه‌مڕۆ راگه‌یاند
  2023-09-19       1625       

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 219 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 219 ملیۆن و 107 هەزار و 561 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 38 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 180 ملیۆن و 857 هەزار و 561 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیه‌.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بڵاوکراوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 157 هەزار و 300 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابه‌زیوه‌، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 157 هه‌زار و 200 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 157 هەزار و 250 دینار.

دوێنێ دوشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 198 ملیۆن و 266 هەزار و 464 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 24 ملیۆن و 820 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 173 ملیۆن و 446 هەزار و 464 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×