ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، قاچاخچێتی دراو هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
ئاوێنە: جاسم عه‌له‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، حكومه‌ت ژماره‌یه‌ك ڕێكاری گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ سنورداركردنی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له بازاڕه ناوخۆییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆنتڕۆڵنه‌كردنی سنوره‌كان و وه‌رنه‌گرتنی دۆلار له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه به ئه‌نقه‌ست له ناو پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی بۆ كڕینی دۆلار، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "حكومه‌ت ڕێوشوێنی خێرای گرته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و به‌دواداچون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه له بازاڕی ڕه‌شدا یاری به نرخی دراوه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بازرگانانی ناچار كرد بچنه ناو پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه".
پێشتریش خه‌لیل دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبو، پێویسته بانكی ناوه‌ندی ڕێوشوێنی به‌په‌له بگرێته‌به‌ر بۆ وشككردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی قاچاخی دۆلار و كۆنترۆڵكردنی له بازاڕی ڕه‌ش.