لەسەر داوای وەزارەتی دارایی، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ گواستنەوەو تەنسیبی فەرمانبەران بۆ وەزارەتی دارایی دەردەكات.
ئاوێنە: بهگوێرهى نوسراوێكى ئهنجومهنی وهزیران كه ئاراستهى سهرجهم وهزارهتەکان كراوه تیایدا ئاماژە بەداواكارییەكی وەزارەتی دارایی بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە كراوە.
لەنوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی هەرێم، سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری، داوای گواستنەوەی چەند ناونیشانو پسپۆڕییەك دەكات.
ئهوهش هاتوه، "هەر فەرمانبەرێك بەگواستنەوەی ڕاژە، یاخود بەتەنسیب خوازیاربێت، لەئەنجومەنی وەزیران كاری پێویستی بۆ دەكەن".
وەزارەتی دارایی باسى لهوهكردوه، ئەوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی هەرێم پێویستیان بەژمارەیەك فەرمانبەرو پسپۆڕیی هەیەو داوای گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەوەزارەتەكانی دیكە بۆ ئەو فەرمانگەیە دەكەن، ئەو بوارانەشی داواكراون بریتین لەژمێریارییو شارەزای كۆمپیوتەرو وردبینو نوسەرو فەرمانبەری پرسگەو ئیشپێكەری مۆلیدەو پاككەرەوە.
پێشتر سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕییو دارایی ئەنجومەنی وەزیرانیش بەمیدیاى پارتى وتبوو، "ئەو فەرمانگەو شوێنانەی كێشەی كەمیی میلاكیان هەیەو فەرمانبەریان نییە، گواستنەوەی ڕاژەیان بۆ دەکرێت".
ماوەی چەند ساڵێك بوو گواستنەوەی ڕاژە لەنێوان وەزارەتەكان ڕاگیرابوو، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران، بەگوێرهى داواکارییو پێویستیی وەزارەتو فەرمانگەكان، لەهەندێك حاڵەتدا گواستنەوەی ڕاژەی كردۆتەوە.