"تەنگانان بەریان کورتە"
  2023-09-20       782       

قادر وریا 

 

هەم ئەو خۆڕاگرییەی تێکوشەرانی ڕۆژهەڵاتی و بنەماڵەکانیان و ڕێبەریی حیزبەکان و هەوڵدان بۆ ئەوەی بەکەمترین زیان ئەم قۆناغە بەڕێ بکرێ، جێگەی ڕێز و پشتیوانییە، هەم بیرکردنەوە لەوە کە قۆناغی دوای ئەم پیلانگێڕییە ئیقلیمییە، بکرێتە قۆناغی چالاکترکردنەوەی تێکۆشان و خۆڕێکخستنەوە، پێویستە و ئەرکی سەرشانمان.

ئەزموونی خۆڕاگریمان بەرامبەر پیلان و هێرشەکانی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی(تێرۆری ڕێبەرانمان لە ڤییەن و بێرلین، تیرۆرە پەیتا پەیتاکانی هاوڕێیانمان و بنکە و بارەگا گواستنەوە ناچارییەکانی دەیە نەوەدی زایینی، بەکۆمەڵ ژەهرخواردنەکەی بازیان، داخرانی ڕادیۆ، لەشکرکێشی بۆسەر بنکەی دەفتەری سیاسی لە 1375(1996) ، مووشەکبارانی 2018 و دواتر، سەلماندوویە حیزبی دیموکرات، پشتبەستوو بە پشتیوانیی بێوێنەی خەڵکی ڕۆژهەڵات و هێزی مرۆیی قاڵبۆوەی نێو خەبات و تێکۆشان، کۆڵ نادات و بە گوڕتر لە پێشوو لە ئاستی ڕۆژهەڵات و دەرەوەی وڵات، دەوری سەرەکی دەگێڕێت. بەم تێبینییەوە کە دەرسوەرگرتن لەوەی بەسەرماندا تێپەڕیوە و تێدەپەڕێ، دەبێ بکەینە سەرمایەی باشتر خۆڕێکخستنەوە و سیاسەتکردن و تێکۆشان.

تەنگانان بەریان کورتە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×