وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزارەتەكەیان بڕیاری داوە بە كەمكردنەوەی نرخی كارەبای سیتییەكان بۆ 100 دینار.
ئاوێنە: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت" ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا کۆبوەوە و بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای سیتییەکانی دا، پێشتر بۆ ھەر کیلۆواتێک 156 دینار بو، لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتییان کەمکرایەوە بۆ 100 دینار."
ئومێد ئەحمەد وتوشیەتی"پڕۆژەی پریپەیدی کارەبا یەکێک لە پڕۆژە پێشکەوتوەکانەو ئێستا لە سیتییەکان جێبەجێ دەکرێت ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتوبێت ئەوە لە شوێنەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێت، چونکە لەچەند ڕویەکەوە سودی بۆ ھاوڵاتییان و کەرتی کارەبا ھەیە."
بەگوێرەی زانیارییەكان لە هەفتەی داهاتوەوە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزارەتی كارەبا بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارەبای سیتییەكان جێبەجێ دەكرێت.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا وتویەتی، پڕۆژەی پریپەید بەردەوام دەبێت.