نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-09-22       726       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە، بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرو 93 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی دو رۆژی رابردودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بو.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 89 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێ.

بەرزبونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە دوێنێ حكومەتی روسیا رایگەیاند، بەشێوەیەكی كاتی هەناردەی بەنزین و گازوایل بۆ بۆ سەرجەم وڵاتانی دەرەوەی بازنەی چوار وڵاتی پێشوی یەكێتی سۆڤیەت رادەگرن، ئەوەش لەپێناو ئاساییكردنەوەی بازاڕی سوتەمەنی لەوخۆی وڵاتدا.

لەماوەی دو رۆژی رابردودا نرخی نەوت روی لە دابەزین كردبو، ئەوەش بەهۆی ترسی ئەوەی كە ئەگەری بەرزكردنەوەی نرخی سود لەلایەن ئەمریكاوە، ببێتە مایەی لاوازكردنی خواست لەسەر وزە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×