ستران عەبدوڵا: لە كۆنگرەدا دەسەڵاتی زیاتر بە بافڵ تاڵەبانی دەدرێت
  2023-09-22       838       

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، لە كۆنگرەی پێنجەمی حزبەكەیاندا كە بڕیارە 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی.

 ئاوێنە: ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند: "کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی زۆر بە دیموکراسییانە بەڕێوەچو، کە ئەمەش بەشێکە لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی و لە پێنجەمین کۆنگرەدا دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی".

ستران عەبدوڵا ئاماژەی بەوەداوە كە بەهەوڵی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بۆ یەکەم جارە کۆنگرە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و وتیشی، سەرۆکی یەکێتی بەربەستەکانی بەردەم بەڕێوەنەچونی پێنجەمین کۆنگرەی لابردن.

لەگەڵ ئەوەش ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتویەتی"لەم کۆنگرەیەدا جەختدەکرێتەوە لەسەر کۆدەنگی لە بڕیاردان لەسەر کۆی پرسە گرنگەکان".

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×