ئەندامێكی هاوپەیمانی سادیقوون لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومهتی هەرێم ناوی مردووانی وەكو فەرمانبەر ئەژمار كردووە.
ئاوێنه: (سوهەیلە سوڵتانی) بە ماڵپەری مەعلومەی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم پابەندی زۆربەی یاسا پەسەندكراوەكانی پەرلەمان نییە، وتیشی: حكومەتی هەرێم تا ئێستاش هەر لە پێشكەشكردنی بەڵگە سەبارەت بە ژمارەی ڕاستەقینەی فەرمانبەرانی خۆی خۆ دەبوێرێت.
سوڵتانی ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ هۆكارێك بۆ ڕێگریكردن لە چاودێری دارایی بە سەر ئەژمارەكانی هەرێم نییە، وتی: هەولێر ژمارەیەك لە مردووەكانیس وەكوو فەرمانبەر ئەژمار كردووە.