سوپاسالاری ئێران: عێراق پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی رێككەوتنی ئەمنی
  2023-09-22       584       

 سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران  دەڵێت : عێراق پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی رێككەوتنی ئەمنی و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان تەنها كەمێك لەسنورەكان دورخراونەتەوە.

ئاوێنە: محەمەد باقری سوپاسالاری سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەپێی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران دەبێت هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە كوردستان و عێراق دووربخرێنەوە.

دەشڵێت، سەرۆك كۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی داوای لێكردون ددان بەخۆیاندا بگرن و جارێ چاوەڕێبكەن.

هاوکات ئەمڕۆ سەرۆککۆماری ئێران لەپەیامێکدا چەكداماڵینی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەلایەن عێراقەوە بەهەنگاوێكی ئەرێنی ناوبرد.

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە نمایشێكی سەربازیدا بەبۆنەی هەفتەی بەرگری پیرۆز وتی: لە هاوردەكاری چەكەوە بووین بە بەرهەمهێنەر‌و هەڵدەستین بە هەناردەكردنی چەك. 

وتیشی: چەكداماڵینی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەنزیك سنوری ئێران هەنگاوێكی ئەرێنییە كە حكومەتی عێراق دەستی بۆ بردووە. 

دەشڵێت: رێگە بە هیچ گروپێك نادەین چەك هەڵبگرێت‌و فیتنە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بگێڕێت.و رێگە نادەین  لە سنورەكانماندا بن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×