"لەمانگی رابردودا بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردوە"
  2023-09-23       509       

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی "عێراق ئۆیل ریپۆرت"، لە مانگی رابردودا بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردوەو حكومەتی هەرێم نەوتەكە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا دەفرۆشێت.

ئاوێنە: پێگەی "عێراق ئۆیل ریپۆرت" لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە "سەرەڕای بەردەوامی داخستنی بۆری نەوتی باكور، لەمانگی ئابی رابردودا بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەرهەمی نەوتەكە لە بازاڕە ناوخۆییەكان دەفرۆشێت."

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتوە، "بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانەی لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمدان، بەجۆرێك زیادیكردوە، گەیشتوەتە نزیكی نیوەی ئەو بەرهەمەی لە پێشوتردا بەرهەمی دەهێناو رەوانەی دەرەوەی دەكرد."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×