وەزیری بەرگری توركیا داوا لەبافڵ تاڵەبانی دەكات پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە بپچڕێنێت
  2023-09-23       827       

وەزیری بەرگری توركیا داوادەكات بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە بپچڕێنێت و دەشڵێت، لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆداین لەسەر ئەو بابەتە.

ئاوێنە: یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "میللیەت"ی توركیدا رایگەیاندوە، بەردەوام هۆشداری دەدەینە بافڵ تاڵەبانی لە زیادبونی چالاكییەكانی پەكەكە لە سلێمانی كە ئەو بە چالاكی "تیرۆریستی" ناوی بردوە.

وەزیری بەرگری توركیا وتوشیەتی، داوامانكردوە بافڵ تاڵەبانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە بپچڕێنێت، "ئەگەر نا بارودۆخی داهاتو لە بەرژەوەندی سلێمانی نابێت".

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو"ئێمە هەمو شتێك دەزانین و ئاگادارین لەگەڵ دۆستە عێراقییەكانمان بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆداین لەسەر ئەو بابەتە، بەڵام نامانەوێت هیچ هەنگاوێكی بنەڕەتی بنێن."

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندییەکانیان بە تەواوی لەگەڵ یەکێتی پچڕاندون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×