سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه پێنج ڕۆژییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا هێناو گه‌ڕایه‌وه شاری به‌غدا، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ بڕی ئه‌و 700 ملیار دیناره قه‌رزه نه‌گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان كه به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر داب‌و ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی بكات.
ئاوێنه: 18ی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ردانێكی پێنج ڕۆژه گه‌یشته ئه‌مریكاو ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕایه‌وه شاری به‌غدا.
به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌مریكا، سودانی كۆبونه‌وه‌ی هه‌قتانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه بۆ یه‌كشه‌ممه پێش خست، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا مانگانه‌و بۆ سێ مانگ، بڕی 700 ملیار دینار به‌قه‌رز بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه بكرێت.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، هه‌فته‌یه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێرادا تێپه‌ڕده‌بێت به‌ڵام هێشتا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئه‌مڕۆ -23ی 9ی 2023- موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچەی مانگەکانی تەمموزو ئاب‌و ئه‌یلول (7 و 8 و 9)یان وەرنەگرتووە.