لیژنه‌یه‌ك كه تایبه‌ته به به‌دواداچوونی بارودۆخی ده‌ستگیركراوه‌كان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران، رایگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردوو، له یادی یه‌كه‌م ساڵڕۆژی گیان له ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی دا، له تاران و شاره‌كانی دیكه، لانی كه‌م 600 ئافره‌ت ده‌ستگیركراون.
ئاوێنە: لیژنه‌كه باس له‌وه ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، زۆربه‌ی ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كانی به كه‌فاله‌ت ئازاد كردووه. له هه‌مان كاتدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ده‌یان ئافره‌تی ده‌ستگیركراو، ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی ئێران كراون.
له‌م باره‌یه‌وه میدیا فارسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایانگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتداران 130 ئافره‌تی ده‌ستگیركراویان گواستووه‌ته‌وه بۆ زیندانه كاتییه‌كانی گرتوخانه‌ی قارچاك و چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دیاریكردنی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.
لیژنه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه بۆ رێگریكردن له هاتنی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، له میانه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی تووندوتۆڵ كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له شاره‌كانی ئێران‌دا ئه‌نجامیانداوه، ناسنامه‌ی 118 ئافره‌تی ده‌ستگیركراو ئاشكرابووه.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه كچه كورده ئێرانییه‌كه، ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه به بیانوی پابه‌ند نه‌بوونی به دانانی حیجاب به شێوه‌یه‌كی دروست، ده‌ستیگرده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له كۆما ده‌مێنێته‌وه و دواتر له 16 ئه‌یلولی 2022 گیان له ده‌ست ده‌دات. توڕه‌یی له به‌رامبه‌ر مردنی ئه‌م كچه گه‌نجه، به‌خێرایی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی تووندی لێكه‌وته‌وه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرا و چه‌ندین هه‌فته به‌رده‌وام بوو.