"سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت"
  2023-09-24       514       

بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی گۆڕانی راگەیاند:" دوای گەیشتنی بڕەپارەیەک لە بەغداوە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت".

ئەمەس لەکاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشکرایکرد:"  بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە  خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

شایەنی باسە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە وەزارەتی دارایی کرد، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا کە وەکو قەرز دەیداتە حکومەتی هەرێم تاوەکو مووچەی فەرمانبەران دابینبکات، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×