د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات هه‌رچی زوه ده‌ستبكرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نابێت به‌هیچ جۆرێك له‌به‌ر هیچ هۆكارێك له هیچ دۆخێك‌دا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رابگردرێت، ده‌شڵێت، "هاوڵاتی به‌شدارینه‌كراوه له قازانجدا تا شه‌ریك بكرێت له زه‌ره‌ردا".
ئاوێنه: د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به زویی ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكات و به‌هیچ جۆرێك له‌به‌ر هیچ هۆكارێك له هیچ دۆخێك‌دا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رانه‌گرێت، چونكه راگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و ئامانجه ده‌هێنێته پێشه‌وه كه ئێستا بوه‌ته مه‌ترسیی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ناوخۆی خۆمان بكه‌ن به‌گژ حكومه‌ته‌كه‌ی خۆماندا بۆیه نابێت حكومه‌ت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و بێباكییه‌ك بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌نها ئه‌وه خه‌ڵكه‌كان نین كه سه‌رگه‌ردان بون و 90 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵكو بازاڕ و ژیانی گشتی و خوێندنگه‌كان وه‌ستاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "زۆر سوپاسی جوامێری و خۆنه‌ویستی كۆی فه‌رمانبه‌ر و داموده‌زگاكانی سلێمانی بكه‌ن كه نه‌یانهێشتوه خزمه‌تگوزاریه‌كان بوه‌ستێتبه‌ڵام به‌راستی كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر ژیانیان".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی، "ئومێد ده‌كه‌م دابه‌شكردنی موچه ببێته به خولی و 30 رۆژ جارێك پاره له كوێوه په‌یدا ده‌كرێت ئه‌ركی حكومه‌ته و ئه‌ركی هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ر نییه، هاوڵاتی به‌شدارینه‌كراوه له قازانجدا تا شه‌ریك بكرێت له زه‌ره‌ردا، بۆیه نابێت هیچ موبه‌ریرێك بێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سوڕی دابه‌شكردنی موچه له 30 رۆژی خۆی تێبپه‌ڕێت".