بڕیارێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار درا
  2023-09-25       548       

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو تەواوی مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت نەك دۆلار و دەشڵێت، “دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامدەبێت كە یەك دۆلار بە هەزار و ٣٢٠ دینار لە بانكی ناوەندیی دەفرۆشرێت.”

ئاوێنە: عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، سیستمی نوێی حەواڵەی دەرەكی و فرۆشتنی دۆلار سیستمێكی پارێزراوە و بە مەبەستی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە ئێستادا زۆرینەی بازرگانەكان پەنایان بۆ سەكۆی ئەلیكترۆنی بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی داهاتوو مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان بە دینار دەبێت نەك دۆلار لە هەمانكاتدا دابینكردنی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامدەبێت كە یەك دۆلار بە هەزار و ٣٢٠ دینار لە بانكی ناوەندیی دەفرۆشرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×