مەسرور بارزانی: لەبەغدا پرسیاریان لێکردم ئایا پابەندی عێراق دەبین یان نا؟
  2023-09-25       1191       

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەکاتی راگەیاندنی پرۆژەیەکدا لە هەولێر باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردنەوە دروست نابێت.
 
ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەراسیمی پڕۆژەی گەشانەوە وتی "لە سەردانم بۆ بەغدا، بەڕێزێک پرسیاری لێکردم، گوتی 'ئێوە پابەندن بە عێراق؟' منیش وتم لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێت، پابەندبوون یان وەلاء بە وڵاتێک بە چاوترساندن و تۆقاندن و سیاسەتی رق و کینە و نادادپەری و برسیکردن دروست نابێت".

مەسرور بارزانی دەشڵێت، بەو کەسەی گوتووە پێویستە پابەندی و وەلاء بۆ وڵات، لەسەر بنچینەی یەکسانی، دادپەروەری و خۆشەویستی بێت کە ببنە بنەمای پێکەوەژیانی گەلان لە وڵاتێکدا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×