بەغدا ٢٥٠ ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێم نارد
  2023-09-25       321       

بری ٢٥٠ ملیار دیناری دیکە لەلایەن بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم.

ئاوێنه‌: کەمێک پێش ئێستا حکومەتی عێراق بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری دیکەی بە مەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ک بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

شایەنی باسە دوای سەردانی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، تاوەکو سێ مانگ مانگانە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار وەکو قەرز لەپێناو دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێم بنێرێت، بەوپێیەش، لە ئێستادا ئەو بڕە پارەیەی بڕیاری لێدراوە بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری ماوە کە بەغدا رەوانەی هەرێمی بکات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×