وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه ئه‌وپه‌ڕی بێڕه‌وشتییه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پاره‌ی دوو مانگ زیاتری له‌به‌رده‌ستدایه و مووچه‌ی مانگێك دابه‌ش ده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلولی 2023، هیمداد شاهین وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لێدوانێكدا وتی: "ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی بێڕه‌وشتیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه كه پاره‌ی دوو مانگ زیاتر مووچه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڵام ئه‌وه‌تا به دوو هه‌فته ئینجا مووچه‌ی مانگێك دابه‌ش ده‌كات!".
هیمداد شاهین ده‌ڵێت: "ئه‌مه له كاتێكدایه كه زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری داهاتی ناوخۆ هه‌یه و به‌غدادیش پاره‌كه‌ی ناردووهـ به‌ڵام تائێستا یه‌ك دیناریان دابه‌ش نه‌كردووه".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق 500 ملیار دیناری ناردووه و سێ مانگیشه مووچه دابه‌ش نه‌كراوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به 14 رۆژ مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی رابردوو دابه‌ش ده‌كات.