وەزارەتی كارەبا: لە چەند گەڕەك و زۆنێك دەست بە جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید دەكرێت
  2023-09-25       704       

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، چەند گەڕەك و زۆنێك لە سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستنیشان كراون بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی كارەبا، نرخەكەیشی هەمان نرخی پێشو دەبێت.

ئاوێنە:بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ دوشەممە، ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی فراوانی پڕۆسەی سیستمی پریپەیدی کردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەمان نرخی پێشوی کارەبا کرا.

ئەوەش خراوەتەڕو"وەزارەتی کارەبا شوێنەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دیاری دەکات و لەسەر بنەمای داواکاریی شوێنەکان نابێت."

ئاماژە بەوەشدراوە"بۆ ئەم مەبەستە، چەند گەڕەک و زۆنێک لە سنوری سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان وەک پلانی دەستپێکردنی پرۆسەکە دەستنیشان کراون."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×