لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی باس لەوە دەكات كە پێشنیاركراوە سێ ئه‌نجومه‌ن له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبەكەدا پێكبهێنرێن و ده‌شڵێت:"ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش 10 كه‌س ده‌بن".
ئاوێنە: سه‌ركه‌وت زه‌كی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگه‌یاند: "له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ 10 كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه‌و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردوه، كه بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".
وتیشی"ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه ره‌نگه رێڕ‌ه‌وه‌كه‌ی و شێوازی كاركردنی بگۆڕدرێت و چالاكتر بێت، كه له كۆنگره‌دا بڕ‌یاری لێده‌درێت و دواتر ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بڕ‌یاری لێده‌درێت، هاوكات ره‌نگه له‌كۆنگره‌دا ناوی بگۆڕدرێت به ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌نجومه‌نێكی دیكه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕ‌ه‌نگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوداو ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
سه‌ركه‌وت زه‌كی وتیشی:" هه‌ر له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار ده‌كرێته‌وه و مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌مو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت."