ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، هێزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە خاوەنی زیاتر لە 10 كەناڵە لە تۆڕی تەلەگرام و ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاوكردۆتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"تۆمەتبار (ک. م. م.) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا، چونکە لەلایەن دادخوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابو."
ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارەکە "خاوەنی زیاتر لە 10 کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام و گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاو کردۆتەوەو هەڕەشەی لەچەندین کەسی تریش کردوە، هەروەها بە دەیان گرتەب ڤیدۆیب نەشیاوی کەسانی تر لەئامێری مۆبایلەکەیدا هەیە."
ناوی ئەو كەناڵانەی تەلەگرام كە ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەكە خاوەن یان ئەدمینیانە، ئەمانەن:
1. دادگای CTS خاوەنی گروپ
2. دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ
3. خەیاڵی دڵەکان/ خاوەنی گروپ
4. مانگی گەردون/خاوەنی گروپ
5. دادگای لەشفرۆشان/ ئەدمینی گروپ
6.مەلەفچییەکانی تلیگرام/ ئەدمینی گروپ
7. دیوەخانی ساتۆر/ ئەدمینی گروپ
8.لێت نابورم/ ئەدمینی گروپ
9.شەوەزەنگ/ ئەدمینی گروپ
10. درۆ خۆشە ها/ ئەدمینی گروپ
11. کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ
12. مانگی گەردون/ خاوەنی گروپ
ئاسایشی هەولێر داوایكردوە"هەر کەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری."