ئاگادارییەك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو سێ یەكەمانەی كە دانیشتوی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمن
  2023-09-25       358       

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم دەڵێت، پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمن دەستیپێکرد.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان دەکات، کە یاساکانى ژمارە (59) و (67) دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى عێراق، پێویستە سەردانى ئەم لینكە بكەن (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq)  بکەن، بەمەبەستى وردبینىکردن وهەڵەچنینى داتاکانیان و جەختکردنەوە لەسەر راستى و دروستى ئەو داتایانەى لە فۆرمەکانیان داتا کراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر دەرچوێک ئەگەر هاتو لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە ڕێگەى ئێمەیڵى وەزارەت (gdaf.office@mhe-krg.org) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوان دەکاتەوە هەر دەرچویەک دواى ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێبەش نەبێت لە دامەزراندن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لینكەكە تاکو سبەى سێشەممە سەعات 12ى شەو کاراییە بۆ دەرچوان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×