كونسوڵخانەی ئەمریكا: نیگەرانین لە پاشەكشەی ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم
  2023-09-25       427       

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند، بەردوامن لە نیگەرانییەكانیان لەبارەی پاشەكشەی ئازادیی رۆژنامەوانی، لە نمونەی دەستبەسەركردنی هەڕەمەكییانەو كەموكوڕی لە جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەوانی و یاسای كافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێم.

ئاوێنە: كونسوڵخانەكە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ ڕۆژنامەوانانی ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی سەربەخۆ کۆبوەوە بۆ ئاشنابون بە کارەکانیان و پانتایی کاریی ڕاگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەڕوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەبنەوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە "کونسوڵی گشتی دەستخۆشی لە ڕۆژنامەوانەکان کرد لە بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕوماڵکردنی بێلایەنانەی هەواڵە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی هەرێم."

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە راگەیەندراوەكەیدا وتوشیەتی"بەردەوامین لە نیگەرانیەکانمان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی رۆژنامەوانی، پاشەکشە لە نمونەی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانە و پشکنینی نایاسایی ئامێری ئەلیکترۆنی و کەموکوڕی لە جێبەجێکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×