مەلا بەختیار رەتیدەكاتەوە خانویەكی یەك ملیۆن دۆلاری كڕی بێت و خاوەنی پێنج ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ بێت
  2023-09-26       1345       

نوسینگەی مەلا بەختیار رەتیدەكاتەوە ناوبراو لەم ماوەیەدا خانویەكی بە یەك ملیۆن دۆلار كڕی بێت و خاوەنی پێنج ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕیش بێت.

ئاوێنە: نوسینگەی مەلا بەختیار، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، كەسێك دو هەواڵی "هەڵبەستوە" گوایە مەلا بەختیارخانویەكی یەك ملیۆن دۆلاری لە گەڕەكی ئەقاری لەم ماوەیە كڕیوەو پێنج سەیارە درعیشی هەیە.

نوسینگەكەی مەلا بەختیار وتویەتی"بۆ خانوەكە، با بەڵگە بڵاوبكاتەوە، لەئێستاوە رایدەگەیەنین.. كە خانوەكە حەلاڵی هەواڵسازەكە بێ‌. بۆ سەیارەكانیش.. سەیارەیەكی گولـلەنەبڕ لای بەڕێز مەلا بەختیار هەیە. چوار سەیارەكەی تر با حەڵاڵی هەواڵ داتاشەكە بێت."

نوسینگەی مەلا بەختیار ئەو هەواڵەشی رەتكردۆتەوە كە ناوبراو دوێنی دوای پەیامەكەی لەبارەی كۆنگرەی یەكێتییەوە سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×