سەركردەیەكی هاوپەیمانی عروبە پێشبینی دەكات لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا پێكهاتەی عەرەب بتوانێت پۆستی پارێزگاری كەركوك ببات ئەوەش وەك ئەو دەڵێت، لەبەرئەوەی لە 2010ەوە پێكهاتەی عەرەب لەو پارێزگایە هێندەی ئێستا یەكڕیز نەبون.
ئاوێنە: یاسین عوبەیدی، سەركردە لە هاوپەیمانی عروبە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، یەكڕیزییەكی وەها لەنێوان لایەنە عەرەبییەكانی كەركوكدا هەیە كە لە ساڵی 2010ەوە بێ پێشبینە بوە كە تەنیا سێ هاوپەیمانی عەرەبی لە پارێزگاكە هەن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو یەكڕیزییە دەبێتە مایەی ئەنجامێكی باش بۆ پێكهاتەی عەرەب لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.
هەروەها وتوشیەتی، پێشبینی دەكەین پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ پێكهاتەی عەرەب بێت.