قەیس خەزعەلی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، باوه‌ڕیان به یه‌كێتی و یه‌كگرتویی خاكی عێراق هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن سیستمی فیدڕاڵی جێبه‌جێ بكرێت كه له‌و سیستمه‌دا ماف و لێپرسراوێتی هه‌یه، ده‌شڵێت، "رێگه نادرێت موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مانگێكی موچه‌كانیان دوابكه‌وێت و ئه‌مه قبوڵكراو نییه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
ئاوێنه: قەیس خەزعەلی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له وتارێكدا له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی، رایگه‌یاند، "ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانمه بۆ هه‌رێمی كوردستان و خۆشحاڵم و شانازی ده‌كه‌م كه له كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئاماده‌م، باوه‌ڕمانوایه كه ئه‌م كۆنگره‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه له‌كاتێكی هه‌ستیاردایه كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پیایدا تێده‌په‌ڕێت، باوه‌ڕموایه ئێستا له قۆناغی گۆڕانكاریداین و هیوادارم ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌وشێوه‌یه كاره‌كانیان بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا بگونجێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێیوایه كه سه‌ركرده عێراقییه‌كان و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی سیاسی له عێراقدا توانیویانه كه رێكه‌وتن بكه‌ن له‌نێوان خۆیاندا بۆ ئه‌وه بتوانن قۆناغێكی نوێ بهێننه كایه‌وه و له ساڵی 2003وه ده‌ستیپێكردوه.
قەیس خەزعەلی وتیشی، "خێری عێراق بۆ هه‌مو عێراقییه‌كانه و به‌شی هه‌مو عێراقییه‌كان ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه له ئێستادا عێراقییه‌ك هه‌بێت له‌م عێراقه‌دا له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بژی، ئه‌گه‌ر له ئێستادا هاوڵاتییه‌كی عێراقی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژی ئه‌وا خه‌تای ئه‌و نیه به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه و ئه‌و لێپرسیارێتییه له به‌رامبه‌ر خودا و هاوڵاتیانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "عێراق بۆ هه‌موانه له نێوانیشیاندا هه‌مو براو خوشكه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ شه‌و ژماره‌یه‌ك برای كوردم لابون كه به‌یه‌كه‌وه گفتومانكرد و بیروبۆچونی خۆم ده‌ربڕی و ئێستا دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ده‌ڵێم، كه كورد حه‌زی له ئاشتی و سه‌قامگیرییه و هیچ كاتێك ده‌ستدرێژی ناكاته سه‌ر لایه‌نێكی دیكه به‌ڵام پارێزگاری له ماف و ئاسایشی خۆی ده‌كات، ئه‌م جۆره نه‌ته‌وه‌یه سامانێكه و ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت، ئێمه به راستگۆیانه ده‌ستدرێژ ده‌كه‌ین بۆ قۆناغێكی سیاسی نوێ كه بتوانێت سه‌قامگیری و ئاشتی و خێر بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی خۆمان دابینبیكه‌ین هه‌ر له زاخۆوه تاوه‌كو فاو".
قەیس خەزعەلی ده‌ڵێت، "كاتێك شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی هاته به‌غدا وتی یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنمه له‌گه‌ڵ تۆدا و وتی زۆرم بیستوه له‌سه‌ر تۆ و منیش وتم خۆشحاڵم به‌بینی تۆ، پێموت هه‌وڵده‌ده‌م بتوانین كه حوكمێكی فیدڕاڵی بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین، ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌كێتی و یه‌كگرتویی خاكی عێراق هه‌یه بۆیه له ئێستادا فیدڕاڵی ده‌ستپێبكات و له سیستمه‌دا ماف و لێپرسراوێتی خۆی هه‌یه، زۆر به راستگۆیانه ده‌یڵێم جگه له‌مه هیچ شتێكی دیكه‌مان نییه، رێگه نادرێت موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مانگێكی موچه‌كانیان دوابكه‌وێت و ئه‌مه قبوڵكراو نییه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین".