خانمی عێراق رایگەیاند، بەستنی کۆنگرە لەم کاتە هەستیارەدا پەیامێکی گەورەیە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە بەڕێوەچوونی یەکەم رۆژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند:" بەستنی کۆنگرەی یەکێتی لەم کاتە هەستیارەدا پەیامێکی زۆر گەورەیە".
وتیشی:" هیوادارم بتوانین کۆنگرەی داهاتوو لەکاتی خۆیدا ببەستین و بە شێوەیەک نەبێت کە چەند ساڵێک خەڵک چاوەڕێی بکات".
باسی لەوەش کرد:" یەکێک لە هۆکارەکانی سەرەکییەکانی بەستنی ئەم کۆنگرەیە خزمەتی هاوڵاتییانە، ئەو ئازارەی گەلەکەمان دەیچێژێت قابیلی قبوڵ نییە، ناکرێت لە عێراقێکدا بژین کە خاوەنی ئەو هەموو خێر و بێرە بێت و خەڵکەکەمان برسی بێت".