بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دابەشدەکرێت
  2023-09-27       225       

وەزیری بازرگانی گەیشتنی بڕێکی گەورەی لە سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان ڕاگەیاند، هەروەها پلانێکی بەپەلە دادەڕێژێت بۆ دروستکردنی کۆگایەکی نوێ کە بتوانێت بڕی پێویست بۆ ئاسایشی خۆراکیی عەمبار بکات.

وەزیری بازرگانی، ئەثیرغورەیری لە بەیاننامەیەکدا هاتنی بڕێکی زۆر لە کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند، لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی کارنامەی حکومەت دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ وڵات، پلانێکی بەپەلە بۆ دروستکردنی چەندین کۆگا دادەڕێژرێت، دەتوانێت بڕێکی زۆر لە پێداویستییە خۆراکییەکان بەتایبەتمەندی بەرزو مۆدێرن لەناوچەی کەرمەی بەغدا عەمبار بکات.

لەما موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی خۆراک ڕایگەیاند، لەڕۆژی دووشەممەوە پڕۆسەکانی پێدانی مادەکانی هەشتەم سەبەتەی خۆراکیی بە بریکارەکان خۆراک دەستیپێکردوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ یەکەمجار 10 کۆنتێنەری بارکراو بە 5 هەزار تۆن نیسکی کەنەدی تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی گەیشتونەتە بەندەری ئوم قەسر.

هەروەها ووتیشی، هەر لەگەڵ گەیشتنی کۆنتێنەرەکان بەبەندەری ئوم قەسر لەلایەن بەشی کۆنترۆڵی جۆریی کۆمپانیاکەیانەوە نمونەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی لێ وەرگیراوە، تاوەکو پێش دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا، دڵنیاببنەوە لە شیاوی و گونجاوی بۆ بەکارهێنانی لەلایەن هاووڵاتیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×