حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، چارەسەرێكی ستراتیژی بۆ كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا گرنگەو ئێستاش بەدوای چارەسەرێكی وادا دەگەڕێن.
ئاوێنە: حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامادەی كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بو لە سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی ئەو حزبە لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغدا وتی، "سەبارەت بە هەرێم و بەغدا ئێستا بەرەو چارەسەر دەڕۆین و بەدوای چارەسەری ستراتیژی دەگەڕێین نەك چارەسەری كاتی."
سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر وتیشی"نابێت جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیانی هەرێم و شوێنەكانی دیكەی عێراقدا بكەین، چارەسەرێكی ستراتیژی گرنگە نەك ئەوەی حكومەت گۆڕدرا، چارەسەرەكەش بگۆڕدرێت."