نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ بەشداری لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی كرد لە سلێمانی، رایگەیاند، هیوادارن كۆنگرەكەی یەكێتی ببێتە مایەی دروستكردنی هاودەنگی لەنێوان سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەتایبەت لەنێوان یەكێتی و پارتی.
ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی یەكێتی وتی"هیوادارین ئەم كۆنگرەیە قۆناغێكی نوێ دروست بكات لە كۆدەنگی و هاودەنگیی نێوان هەمو هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەتایبەتی لەنێوان یەكێتی و پارتی."
سەرۆكی هەرێم وتیشی"هیوادارم لەدوای كۆنگرە بە گوڕو تینێكی نوێوە هەمو لایەكمان هەوڵ بدەین پێكەوە ناوماڵی خۆمان رێكبخەین و كۆدەنگ و هادەنگ بین و بتوانین لە بەغدا داكۆكی لە مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەین."