بافڵ تاڵەبانی لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بە سەرۆكی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.
ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردەوە، "بە کۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا."
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بە رێورەسمێك و بە ئامادەبونی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم و نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق دەستیپێكرد.
پاش پشویەك سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستی پێكردەوە.