لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (9) ئەیلول دیاریکرد، کە بریتیە لە 274 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
ئاوێنە: به گوێرهی راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی تیایدا هاتووه: لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانی ناو شاری سلێمانی ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بریتیە لە 274 دینار، لە کاتێکدا مانگی ئاب نرخی کێلۆوات هاوەرێک بە 276 دینار بوو.
دهشڵێت: "پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن".