ئیمزای60 هەزار فەرمانبەری ناڕازی گەشتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
  2023-09-28       663       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت "ئیمزای 60 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستانمان وەرگرتووە کە داوا دەکەن مووچەکانیان بۆسەر حکومەتی عێراقی بگوازرێتەوە".

ئاوێنە: یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، کە لە پێشوازی وەفدی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیدا بوو ڕایگەیاند: 60 هەزار ئیمزای فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان بەدەست گەیشتوە بۆ ئەوەی موچەكانیان بخرێنە سەر وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی، بۆ ئەوەی مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا وەربگرن.

 یوسف کیلابی، بەڵێنی بە نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوە، لەناو پەرلەمانی عێراق ئەم بابەتە  دەکاتە پرۆژەو بە واژۆی پەنجا پەرلەمانتارەوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکات.

 دووڕۆژ لەمەوبەر وەفدێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیان کردو داوایان کرد کە مووچەکانیان بگوازرێتەوە بۆسەر حکومەتی عێراقی.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×