ئەمڕۆش بۆ جارێكی دادوەر داواكاری ئازادكردنی كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتكردەوە كە سێ رۆژە راگیراوە.
ئاوێنە: کاوە لەتیف، پارێزەری کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە رادیۆی دەنگی وتوە: ئەمڕۆش داواکاری ئازادکردنمان پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار کرد، بەڵام داواکەی رەتکردەوە.
پێرێش پارێزەرەکەی کەریم عەلی هەمان داواکاری پێشکەشکرد، بەڵام ئەوکاتیش دادوەر رەتیکردەوە.
کەریم عەلی، ماوەی سێ رۆژە لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی هەرێم و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، بە مادەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییکردن، راگیراوە.