ئاسایش: بكوژی كوڕەكەی وەستا حەسەنی كەبابچی دەستگیركرا
  2023-09-28       1188       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەكانیان بكوژی كوڕەكەی وەستا حەسەنی كەبابچیان دەستگیركردوە كە ئەمشەو پێنجشەممە، لە سلێمانی لەگەڵ برایەكی تەقەیان لێكراو براكەشی برینداربو.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا كورتدا وتی"دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاوڵاتی (ڕ. ح.)، کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەستگیردەکات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×