كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت: سبەی شەممە، پلەكانی گەرما نزیكەی 4 تا 6 پلە بەراورد بە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ دادەبەزن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت دەبێ پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 4 تا 6 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، دادەبەزن.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 34، سلێمانی: 30، دھۆک: 32، کەرکوک: 35، ھەڵەبجە: 32، سۆران: 30، گەرمیان: 36 پلە.