عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند، تازە ئومێدی نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن. دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه ڕاستیان كردبایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا، خۆیشیان و هه‌رێمه‌كه‌شیان توشی ئه‌و گرفتارییه نه‌ده‌كرد".
ئاوێنە: عەلى باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، له کۆڕێکى جەماوەرییدا بۆ لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر لەبارەی یادی لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلامی وتی" ڕاموایه یادكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شتێكی ڕێپێدراو و ڕه‌وایه، ئه‌گه‌ر قسه‌ی خێر و كاری چاكی تیدا بكرێ و به نیه‌تی باشه‌وه بێ به تاعه‌تیش له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی خواپه‌رستییدا نییه."
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری وتیشی، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه ڕاستیان كردبایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا، خۆیشیان و هه‌رێمه‌كه‌شیان توشی ئه‌و گرفتارییه نه‌ده‌كرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "تازه ئومێدم نه‌ماوه به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و پۆخه‌ڵی ئه‌م هه‌رێمه بتوانن چاك ببن، چونكه خۆیان تێكیان داوه‌و خواش كاری تێكده‌ران چاك ناكات."
وتیشی، به‌شێكی كوردستانیان كه‌وته به‌رده‌ست كردیانه دو به‌ش، دوایی به هه‌ڵه نیوه‌شیان له‌ده‌ستدا و سنوری ده‌سه‌ڵات له حه‌مرینه‌وه هاته‌وه پردێ و ئێستاش خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌كێشن، شتی واتان دیوه؟! هه‌ر له‌نێو میلله‌تی ئێمه شتی وا ڕه‌واجی هه‌یه كه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بكه‌ی و نیوه‌ی وڵاته‌كه‌تی پێ له‌ده‌ستبده‌ی، كه‌چی خۆتی پێوه هه‌ڵبكێشی و خه‌ڵكێكیش چه‌پڵه‌ت بۆ لێبده‌ن!