ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دەرئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغدا ئاشكرادەكات و دەڵێت، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردوەتەوە سیستمی موچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە موچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت.
ئاوێنه: نەجمەدین محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێم به ماڵپهڕی "ئێستا"ی وتوه: "لە سەردانەكەمان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیانكردەوە كە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان پێویستە موچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و هەموو 30 رۆژ جارێك موچەوەربگرن."
راشیگەیاند، ئەندامانی لیژنەی دارایی جەختیانكردوەتەوە كە سیستمی موچە بەپێی یاسا یەك سیستمە و بەڵێنیانداوە كە موچەی فەرمانبەران بە شێوەی كارت و بە ئەلیكترۆنی دابەشبكرێت.
"ئەوەش هەنگاوێكە بۆ جیاكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كێشە سیاسییەكان و بتوانرێت مانگانە لە كاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت." نەجمەدین محەمەد وای وتوه.