وته‌بێژى پێنجه‌م كۆنگره‌ى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، زیاتر له 200 ئه‌ندامى كۆنگره پێشنیاریان داوه‌ته لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى بۆیه كاتێكى زۆرى پێده‌چێت تا په‌یڕه‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئاوێنە: ته‌لار له‌تیف، وته‌بێژى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، كاره‌كانى كۆنگره‌ى یه‌كێتى به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا لیژنه‌ى پێشمه‌رگه ڕاپۆرته‌كانى به‌كۆتا نه‌هاتوه.
ووتیشى، زیاتر له 200 ئه‌ندام سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌بوه‌و په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه‌و كاتێكى زۆرى ده‌وێت چونكه جگه له‌و سه‌رنجانه، ماده‌كانى په‌یره‌و نزیكه‌ى 70 ماده‌یه‌و زۆرترین سه‌رنج له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خۆكاندیدكردنى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نه‌كان و ده‌سه‌لاته‌كانیان و ژماره‌ى مه‌ڵبه‌ندو مه‌كته‌به‌كان بوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ كاره‌كان ته‌واونه‌بن ئه‌وا سبه‌ینێش كۆنگره به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌كۆنگره‌ى یه‌كێتى تا ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى به‌سه‌رۆكى حزب هه‌ڵبژێردراوه‌و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ك دوو سیمبولى حزب ناسێندراون.