شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
  2023-09-29       726       

 شاڵاو عەلی عەسکەری رایگەیاند، بەهۆی زۆری پێشنیارەکان و کەمی کات، زەحمەتە ئەمڕۆ بتوانرێت سەرجەم کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆتاییبێت.

شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد:" بەشێوەی گشتی کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە باشی بەڕێوەدەچن، بەهۆی زۆری پێشنیارەکان و تاوتوێکردنیان تەواوبوونی کارەکانی لیژنەی پەیڕەو دواکەوت، بۆیە زەحمەتە ئەمڕۆ بتوانرێت ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن ".

وتیشی:" کۆدەنگی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی هەیە، بەڵام هێشتا ڕێککەوتن لەسەر ژمارەکەی نەکراوە ".

شاڵاو عەلی عەسکەری باسی لەوەشکرد:" کۆدەنگی ئەوە نییە وەکو قاز یەکێک وتی قیق هەموو بقیقێنین، بەڵکو کۆندەنگی ئەوەیە یەکێک لە پێشنیازەکان بکەین بە بڕیارێکی هەموومان و جێبەجێی بکەین ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×