سبەی شەممە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە ئاشکرادەکرێت و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه و راستییه‌كان ده‌بێت.
ئەمڕۆ هەینی، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە کۆتایی پێهات، سبەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە ئاشکرا دەکرێت.
بۆهه‌مان مه‌به‌ست شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری عێراق وتی" ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان به چه‌ند ملیۆنێك دینار، هیچ له بارودۆخه‌كه و واقیعی تاڵی برینداران و خانه‌واده‌كانیان ناگۆڕێت.
دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یاسای شه‌هیدان رێگه به هیچ كه‌س نادات به‌و شێوه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانبه‌ركه‌وتوو و بریندارانه بكاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن، ته‌نها بانگه‌شه و موزایه‌ده‌ی سیاسییه. به پیویستیشی زانی بۆ وه‌ها بابه‌ت و پرسێك، ده‌بێت یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له عێراق هه‌یه، زۆربه‌ی رووداو و كاره‌ساته‌كانیش په‌یوه‌ندیان به‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه، كه هێزه شیعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به پله‌یه یه‌ك لێی به‌رپرسیارن و هه‌موو پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك عێراق لێ بكه‌ن و عه‌یبه‌كانی خۆیانی پێ دابپۆشن.
شێروان دووبه‌ردانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌و رووداوه‌ی حه‌مدانییه جۆرێك له هاندانی پێوه دیاره و خه‌ڵكیش له عێراق به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتووه و به‌ڵگه و ڤیدیۆكانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئه‌و بۆچوونه‌ن. پێشبینشی كرد، ئه‌نجامه‌كان به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كانی پشت رووداوه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت.
بۆهه‌مان مه‌به‌ست کازم بۆهان، بریکاری تەکنیکی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، دووپاتکردەوە، "کە لایەنە فەرمی و بابەتییەکانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە تەواو بووە و خەریکە تەواوی فایلەکە تەواو دەکەین و پێشکەشی وەزیری ناوخۆ دەکەین بە مەبەستی پەسەندکردن، لێکۆڵینەوەکەش لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت".
بۆهان ئاماژەی بەوەدا، "هۆڵی "ئەلهەیسەم" کە شایەتحاڵی رووداوە دڵتەزێنەکە بوو، لە ساڵی 2013 دروستکراوە، خاوەنەکەی ماوەی 10 ساڵە مۆڵەتی پیشەیی نییە، بە نایاسایی لەسەر زەوییەکی کشتوکاڵی ئەم هۆڵەی دروستکردووە، هەروەها یەکەی کارگێڕی شوێنەکە دەبینێت و دەبیستێت، بەڵام کاردانەوەی نەبوو بۆ ئەوەی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە بوەستێنێت".