جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی كۆنگرەی پێنجەم و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەكان یەكێتی رایگەیاند، پۆستە نوێیەكەی موڵكی خودی خۆی نییە و موڵكی كەسوكاری شەهیدان و تێكۆشەرانی یەكێتی-یە و پیویستە چاویان لە رێكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتی و دەنگە ناڕازییەكانی بێت.
جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی كۆنگرەی پێنجەم و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەكان یەكێتی رایگەیاند:" ئەو پۆستە موڵكداری من نییە و موڵكی پێشمەرگە، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسییە و ئەنفال و تەواوی میلەتەكەمانە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەركێكی قورس و نوێم پێ بەخشراوە و هیوادارم لە جێگەی متمانە و پێزانینی هەڤاڵانی كۆنگرەدا بم و ئەو هیوا و ئومێدەی ئەوان بەمنیان هەیە بتوانمان بەدی بهێنم".
باسی لەوەشكردووە:" ئەركەكەما قورسە و پێویستە چاومان لە ئاشتكردنەوەی دەنگەكانی ناو یەكێتی و ناوخۆی هەرێمە و بەشێوەیەكی گشتی پێویستە كار بۆ رێكخستەوەی یەكێتی و دووبارە دەنگە ناڕازییەكان لە دەوری ئاڵای یەكێتی كۆبكەینەوە".